شارپرێس:
میدیاکانی کۆریای باشور بڵاویانکردوهتەوە، ژنێکی خەڵکی ئەو وڵاتە، بوهتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی کوشندە لەباڵەخانەیەکی نیشتەجێبون لەشاری ئوسان، ئەمەش دوای ئەوەی هەوڵیداوە سیسرکەیەک بەئاگرکوژێنەوەو سپڕایەکی سوتێنەر بکوژێت.
باس لەوەشکراوە، ئاگرەکە بەخێرایی تەشەنەیسەندوه بۆ تەواوی باڵەخانەکەو بەهۆیەوە ژنێکی چینی گیانی لەدەستداوە، هەروەها، مێردی ژنە کۆچکردوەکەو هەشت هاوڵاتیی دیکەش توشی خنکان بون.
ئەوەش هاتوە، مێردی ژنەکە قوربانییەکە توانیویەتی منداڵەکەیان لەڕێگەی پەنجەرەوە بۆ باڵەخانەیەکی تەنیشتیان ڕزگار بکات، بەڵام ژنەکەی کاتی هەوڵدان بۆ خۆڕزگارکردن کەوتوهتە خوارەوەو گیانی لەدەستداوە.
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستوە کە پلیکانەکان پڕبون لەدوکەڵی چڕ، بۆیە دانیشتوان ناچاربون هەوڵی هەڵاتن لەڕێگەی پەنجەرەکانەوە بدەن.
ئاگرەکە زیانێکی زۆری بەباڵەخانە پێنج نهۆمییەکە گەیاندوە، پۆلیسیش بەنیازە چەند تۆمەتێک ئاراستەی گومانلێکراوەکە بکات کە تەمەنی لەبیستەکاندایە، لەوانە "خستنەوەی ئاگری بێ مەبەست"و "تۆمەتی گیانلەدەستدانی کەسێک بەهۆی کەمتەرخەمییەوە".
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی