شارپرێس:
شه‌ڕى سوننه‌كان تادێت قوڵتر‌و فراوانتر ده‌بێت، حه‌لبوسى هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت، "له‌ناو سوننه‌شدا، نه‌یاره‌كانم لەڕیزی دواوەى ئەو شوێنە دەبن کە من سەرۆکایەتیی دەکەم، به‌گوێره‌ى قەبارەی خۆیشیان ڕێگەیان پێدەدەم قسە بکەن"، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم-ى سوننه‌كانیش هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر حه‌لبوسى‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێوە بەدوای وەزارەتە ملیارییەکاندا دەگەڕێن، ئاگاداربه ئەوەی ماڵی لەشوشە بێت، نابێت بەرد لەماڵی خەڵک بگرێت".
بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق نزیكه له‌ڕۆژه‌كانى كۆتایی، به‌ڵام له‌م كۆتاییه‌دا بانگه‌شه‌ى سوننه‌كان گه‌رمتر بوه‌و به‌هێرشى توند‌و پێچه‌وانه بۆسه‌ریه‌كتر ده‌ستیپێكردوه‌و تادێت گه‌رموگوڕتر ده‌بێت.
محه‌مه‌د حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم له‌بانگه‌شه‌یه‌كى لایه‌نگرانیدا ڕایگەیاند، "خۆم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی پەرلەمان كاندید ده‌كه‌م، واته یان ده‌بمه سەرۆکی داهاتوی كۆمارى عێراق یان سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئینجا په‌یامێكم هه‌یه بۆ نه‌یاره‌كانم له‌ناو سوننه، ئێوه لەڕیزی دواوەی ئەو شوێنە دەبن کە من سەرۆکایەتیی دەکەم، چونكه ئه‌وان دەنگیان کەمدەبێتەوەو به‌گوێره‌ى قەبارەی خۆیشیان ڕێگەیان پێدەدەم قسە بکەن".
له‌به‌رامبه‌ردا، موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لەئەنباره‌وه وه‌ڵامى حه‌لبوسى دایه‌وه‌و وتى، "دەستبەرداری وەزارەتی پەروەردە بون چونکە هەژارە، ئێوه بەدوای وەزارەتە ملیارییەکاندا دەگەڕێن زۆر به‌داخه‌وه".
سامەڕایی ئه‌وه‌شى وت، "پەیامه‌كه‌ى من بۆ سیاسییەکە کە زۆر بایەخ بەوەزارەتی پەروەردە دەدات، خۆزگە گرنگیمان بەپرسی بێسەروشوێنەکان لەسەقڵاویەو ناوچەکانی دیکە بدایە، کێبڕکێکەمان لەسەرئەوە بوایە کێ زیاتر خزمەتی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات، نەک کێ ئەوی دیکە دەخات".
سامەڕایی ڕاسته‌وخۆ وتى، "من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌و وەزارەتانه‌یه كه تەقەدوم به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، ئێمە وەزیرێکمان نەهێنا قوتابخانەکان بەوێرانی بەجێبهێڵێت، وەزیرێکمان نەهێناوە دزە بەپرسیارەکانی تاقیکردنەوە بکات‌و بەهۆیەوە ببینە گاڵتەجاڕی وڵاتان، به‌ڵام ئێوه وەزارەتەکانتان گەندەڵییەکی زۆریان تێدایەو ئێوە بێ هۆکار دەستبەرداری وەزارەتی پەروەردە نەبون، بەڵکو لەبەرئەوەی لەڕوی تەرخانکردنی بودجەوە هەژارەو ملیارەکانی تێدانییە".
وه‌كو سامەڕایی وتى، "ئێوە بەدوای وەزارەتە ملیارییەکاندا دەگەڕێن، بەڵام پەروەردە وەزارەتێکی هەژارە بۆیە دەستبەرداری بون، ئەوەی ماڵەکەی لەشوشە بێت، نابێت بەرد لەماڵی خەڵک بگرێت".
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڕیاروایه 11ى ئه‌م مانگه بەڕێوەبچێت، تێیدا 21 ملیۆن‌و 404 هەزارو 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لەحەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.
