شارپرێس:
دهوترێت لهبهكارهێنانى چهكى ئهتۆمیدا هیچ براوه نییه، بهڵكو لهجێگهى ئهوه، ههموو مرۆڤایهتى دۆڕاوه، ئهمه ناوهڕۆكى نامهیهكى ڕزگاربوانی چهكى ئهتۆمه لههیرۆشیما بۆ ئیدانەی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانى ئهمریكا كه پێنجشهممهى ڕابردوو ترەمپ بڕیارى لهبارهوهدا.
کۆمەڵێک لەڕزگاربوانی تەقینەوە ئەتۆمییەکەی ژاپۆن، لەنێویاندا براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بەتوندی ڕەخنەیان لەبڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گرت بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمیو بە"بەتەواوی قبوڵنەکراو"یان زانیو جەختیانکردەوە، هەموو مرۆڤایەتی دۆڕاوە.
لەجەنگی دوهمى جیهانیدا ئەمریکا دوو بۆمبی ئەتۆمی بهسهر شارەکانی هێرۆشیماو ناگازاکی ژاپۆن بهردایهوهو بههۆیهوه زیاتر لە200 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، کە تاکە جارە چەکی ئەتۆمیی لەشەڕدا بەکارهاتبێت.
ڕزگاربوان کە بە(هیباکوشا) ناسراون، دەیان ساڵە توشی زەبرو زەنگی جەستەییو دەرونی بون.
دوای ئەوەی ترەمپ ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو ڕایگەیاند، فەرمانی بەپنتاگۆن کردوە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمیی ئەنجامبدات لەوەڵامی تاقیکردنەوەکانی ڕوسیاو چین، گروپی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نیهۆن هیدانکیۆ نامەیەکی ناڕەزایەتی بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەژاپۆن نارد.
گروپی ڕزگاربوان لەنامەکەدا نوسیویهتى، "ئەم فەرمانەی ترەمپ ڕاستەوخۆ دژایەتی هەوڵەکانی ئەو گەلانە دەکات کە لەسەرتاسەری جیهاندا هەوڵدەدەن بۆ جیهانێکی ئارامو دور لەچەکی ئەتۆمییو بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە".
هەروەها شیرۆ سوزوکی سەرۆکی شارەوانی ناگازاکی بڕیارەکەی ترەمپی شەرمەزارکردو ڕایگەیاند، "هەوڵەکانی ئەوکەسانە لەسەرتاسەری جیهاندا دەخاتە ژێرپێ کە هەموو هەوڵێکیانداوە بۆ بەدەستهێنانی جیهانێکی دور لەچەکی ئەتۆمیی".
"ئهوهشى وت، "ئەگەر دەستبەجێ تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمیی دەستپێبکات، ئایا ئەوە نابێتە هۆی ئەوەی لەخەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بێبەشبێت؟"، ئهم پهیامهش لهكاتێكدابوو كه سنای تاکایچی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بهنیازه ترهمپ كاندید بكات بۆ وهرگرتنى خەڵاتەکە.
بزوتنەوەی هیدانکیو کە ڕێکخراوێکی بەناوبانگی هیباکوشایە، لەساڵی 2024 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەستهێناو لەگەڵ وەرگرتنی خەڵاتەکە، داوای لە گەلان کرد دەستبەرداری چەکی ئەتۆمیی بن.
دوو گروپی دیکەی ڕزگاربوانی بۆمبی ئەتۆمیی کە بنکەکانیان لەشاری هیرۆشیمایە، بەیاننامەی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوەو ڕایانگەیاند، "بەتوندی ناڕەزایەتی دەردەبڕینو داوادەکەین ئەم تاقیکردنەوانە ئەنجامنەدرێت".
بەیاننامەیەکی هاوبەش کە لەلایەن کۆنفرانسی هیرۆشیما دژی بۆمبی ئەتۆمییو فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی قوربانیانی بۆمبی ئەتۆمیی لەهیرۆشیما بڵاوکرایەوەو هەروەها بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەژاپۆن نێردراوە، تێیاندا جهختكراوهتهوه، "لەشەڕی ئەتۆمیدا هیچ كهس براوە نییه، بهڵكو هەموو مرۆڤایەتی دۆڕاوە".
ههر لهو بەیاننامەیەدا هاتوە، "سروشتی نامرۆڤانەی چەکی ئەتۆمیی بەڕونی لەوێرانکارییەکانی هێرۆشیماو ناگازاکیدا دەرکەوتوە".
ئەمریکا لەساڵی 1945 بۆمبێکی ئەتۆمیی بهسهر هێرۆشیما فڕێدایه خوارهوه، دوای سێ ڕۆژ، دواتر بۆمبێکی دیكهشى بهسەر ناگازاکی فڕێدایه خوارهوه.
دوای ماوەیەکی کەم ژاپۆن خۆی ڕادەستکردو کۆتایی بەجەنگی دوهمى جیهانی هات، لەهیرۆشیما نزیکەی 140 هەزار کەسو نزیکەی 74 هەزار کەسیش لەناگازاکی گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان بەهۆی بەرکەوتنی تیشکەوە گیانیان لەدەستداوە.
