شارپرێس:
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
جارێكى دیكه له‌باره‌ى پرسى كورد‌و هه‌وڵه‌كانى ئاشتییه‌وه په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و
ڕایگه‌یاند، "هەلومەرج پاڵ بەئەنكەرەوه دەنێت بەرەو چارەسەرێکی مێژویی بۆ
پرسی کورد"، ده‌شڵێت:"پرسى ئاشتیى هه‌میشه له‌هه‌موكات جدیترو ڕاستگۆیانه‌تره".
نو‌عمان کورتوڵموش سەرۆکی
پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، "دۆخی ناوچەیی‌و نێودەوڵەتی ئێستا به‌شێوه‌یه‌كه،
جدییه‌تێكى زۆر هه‌یه بۆ چارەسەری پرسی کورد‌و توركیاش له‌هه‌ر كاتێكى دیكه مه‌به‌ستیه‌تى
ئه‌و كێشه مێژوییه چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه تورکیا دەرفەتێکی هەیە کە نابێت لەدەستی
بدرێت".
له‌میانى کۆبونەوەی لیژنەی
پلاندانان‌و بودجە بۆ تاووتوێکردنی ڕەشنوسی بودجەی ساڵی 2026ى توركیا، سه‌رۆكى په‌رله‌مان
وتى، "لیژنەی یەکێتی نیشتمانی‌و برایەتی‌و دیموکراسی كه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى
كورد پێكهێندراوه، ڕۆڵێكى گه‌وره‌و گرنگ دەگێڕێت، ئه‌مه ئاماژەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتنى
گه‌وره به‌ڕێوه‌یه بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی‌و ئاشتی ناوخۆیی".