٤٠٠ ماڵەکەی کەلار قەرەبوو کرانەوە و کێشەکەیان چارەسەرکرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 562 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
کێشەی قەرەبووکردنەوەی ٤٠٠ ماڵ لە سەر رووباری سیروان لە کەلار چارەسەرکرا کە بە زیادەڕۆ دروست کرابوون و دەکەوتنە سنوری هەردوو پرۆژەی زۆنی دووەم و سێیەم کە لەسەر رووبارەکە دروست دەکرێن. 
 
شێخ ئەحمەد حەمە کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی گەرمیان و نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت، کە لەگەڵ ئەو ٤٠٠ ماڵەدا کۆبوەوە بە شارپرێسی ڕاگەیاند “دڵنیاییمان بەو هاوڵاتیانەدا کە سەرجەم مافەکانیان پارێزراو دەبێت”.
 
 شێخ ئەحمەد حەمە کەریم بە شارپرێسی وت “ سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕێکارەکانیان تەواو کردووە بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەیان و بۆ ئەو مەبەستە زەوی پێویست تەرخانکراوە بە خزمەتگوزاری پێویستەوە لەم هەفتەیەدا دەست بە ئامادەکاری پێویست کراوە و پرۆسەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.