شارپرێس:
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگالو یانەی نەسری سعدی، مشتومڕێکی زۆری دروستکردوه بهلێدوانێكى سهبارهت بهدۆناڵد ترهمپو ئهو پشتیوانیهى بۆى نیشانداوه.
دوای لێدوانەکانی لەبارەی دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆناڵدۆ، ترهمپی وەک یەکێک لەوکەسانە وەسفکردوه، کە توانای گۆڕینی جیهانیان هەیە.
ڕۆناڵدۆ لهچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسی دیاری بەریتانی پیرس مۆرگان، لێدوانیداوەو هەڵوێستە سیاسییەکەشی بەدەگمەن دادەنرێت کە بەدورکەوتنەوەی لەپرسی سیاسیی ناسراوە، بۆیە لێدوانەکەی بوە جێگەی سەرنجو شیکردنەوە.
لێدوانەکانی ڕۆناڵدۆ لەکاتێکداهات کە ترهمپ چالاکییە سیاسییەکانی چڕکردوهتەوە لەقۆناغێکی یەکلاکەرەوەی ژیانی وەرزشی ڕۆناڵدۆدا کە هەرچەندە گەیشتوەتە تەمەنی 40 ساڵی، بەڵام هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر دەدات.
هەندێک ڕاپۆرت ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەم هەڵوێستە ڕەنگە مشتومڕێک لەسەر ڕۆڵی وەرزشکاران لەسیاسەتو کاریگەریی بۆچونەکانیان لەسەر جەماوەرو وێنەی گشتییان دروستبکات.