شارپرێس ـ كه‌نداڵ جودى:
نوسه‌ران‌و توێژه‌رانى سیاسیى بۆچونیان خۆیان نیشانده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر، وابه‌سته‌بونى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع به‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، ئه‌وان ده‌ڵێن، هیچ کاریگەریی لەسەر پەیوەندیی‌و هاریکاریی نێوان (هەسەدە)و هاوپەیمانیه‌كه نابێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، حکومەتی شەرع ناتوانێت بەئاشکرا ڕوبەڕوی داعش ببێتەوە، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی دروستبونی دوبەرەکی لەناو هێزەکانی شەریعەدا.
ئێستا ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا له‌واشنتۆنى ئه‌مریكایه‌و بڕیاروایه هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌رع‌و دۆناڵد تره‌مپ-ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، کارنامەی سەرەکی تره‌مپ‌و شه‌رع بریتییە لەخستنەڕوی بۆچونه‌كانى شەرع سه‌باره‌ت به‌وابه‌سته‌بونى به‌هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژى داعش‌و پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق لەگەڵ ئیسرائیل.
بەڵام ئەو پرسیارەی کە بەتایبەتی لەشەقامی کوردی‌دا دەکرێت ئەوەیە ئایا بەشداریی حکومەتی دیمەشق لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەمانای تێکدانی هاوکاریی نێوان هێزەکانی (هەسەدە)و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دێت؟ گه‌ڕان به‌دواى وه‌ڵامه‌كه‌شیدا نیگه‌رانى‌و دودڵى دروستكردوه ئەوەش نیگەرانیی کوردی دروستکردووە کە ئێستا ئەمریکا پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دیمەشق دەبێت‌و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هه‌سه‌ده دەپچڕێنێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز زانیاریی بڵاوکردەوە کە ئەمریکا بنکەکانی لەدیمەشق دەکاتەوە.
شۆرێش دەروێش نوسەری کورد‌و لێکۆڵەری دیارى ڕۆژئاواى كوردستان بەشاپرێسی وت، "پرسی پەیوەستبونی دیمەشق بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هێمایەکی گرنگە بۆ دامەزراوە ڕۆژئاواییەکان (واتە دەوڵەتانی ڕۆژئاوا، ئەمریکا)".
به‌بۆچونى شۆڕش، "داموده‌زگاكانى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع وا خۆیان نمایشده‌كه‌ن گوایه بۆچونیان گۆڕاوه‌و ده‌یانه‌وێت به‌ره‌نگاریى گروپه تیرۆریستى‌و توندڕه‌وه‌كان ده‌بنه‌وه، بەڵام لەڕوی کردارییەوە ڕۆڵی دیمەشق سنوردار دەبێت بەهەماهەنگی ئاسایش‌و هەواڵگریی‌و پێدانی زانیاری بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمەش پرسێکی قورسەو پێویستی بەماوەیەکی زۆر دەبێت، چونکە ئەستەمە بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌و هێزەکانی دیمەشق بەهاوبەشی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی شانەکانی داعش ئەنجامبدەن".
ده‌شڵێت، "لەلایەکی دیكه‌وه دەتوانین بڵێین هاوکاریی دیمەشق لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پێویستی بەوەیە دیمەشق لەهاوکاریی‌و هەماهەنگی لەگەڵ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات بێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه لەزگین ئیبراهیم توێژەرلە سەنتەری توێژینەوەی فورات، بەشارپرێسی وت، "پێموانییە بەشداریی حکومەتی شەرع لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش کاریگەریی لەسەر پەیوەندیی ستراتیژی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەبێت".
ئه‌و بڕواى وایه، "ئەو پەیوەندییە زیاتر لە 10 ساڵە به‌رده‌وامه‌و تادێت زیاتر په‌ره‌ى پێده‌درێت، لەئەنجامیشدا پێکهاتەیەکی سەربازیی‌و هەواڵگریی هاوبەش هاتوه‌ته بون ئێستاش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هه‌سه‌ده وەک هاوبەشێکی متمانەپێکراوو کاریگەر لەسوریا دەبینێت".
به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانى لەزگین به‌مشێوه‌یه‌یه، "تائێستا واشنتۆن بەگومانەوە سەیری گروپە سەربازییەکانی سەر بەحکومەتی سوریای کردوە، بەوپێیەی پاشخانی زۆرێک لەو گروپانە ئیسلامی جیهادییەو ئایدۆلۆژیاکانیان لەئایدۆلۆژیای داعشەوە نزیکە".
ئه‌وه‌شى وت، "بۆیە بەشداریکردنی دیمەشق لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا هیچ گۆڕانکارییەک لەستراتیژی ئەمریکا لەسەر خاکی سوریا ناکات، بەڵام ئەمریکا ئامانجی ئەوەیە ئەم ستراتیژه بەکاربهێنێت، بەتایبەتی ئەمریکا دەیەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر بونی سەربازیی خۆی لەسوریا شەرعیەت پێبدات".
نه‌یشارده‌وه، "ئەگەر حکومەتی شەرع بچێتە ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشەوە، بۆ هێزەکانی سەر بەشه‌رع، شەڕی داعش ئەستەمە، بەتایبەتی کە پاشخانی داعش‌و گروپەکانی سەر بەحكومه‌تى ئێستاى دیمه‌شق ئیسلامی جیهادییە، بۆیە پرسیار ئەوەیە ئایا ئه‌و هێزه دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی ڕاستەقینە دژی داعش ئەنجامبدات؟، وه‌ڵامه‌كه‌شى بۆ ئه‌مریكا ڕونده‌بێته‌وه، لاى ئێمه نه‌خێره".
له‌سه‌ر هه‌مان پرس، شۆڕش دەروێش- نوسەر وتی، "پابەندبونی شەرع به‌شەڕكردن دژی داعش، بەهەوڵەکانی ئه‌و له‌واقیعدا ده‌بێت ببینرێت، ئەگەر زانیاری بەنرخ‌و متمانەپێکراو سەبارەت بەشانەکانی داعش بداتە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ڕەنگە هاوکارییەکانیان بەهێزتربێت، لەگەڵ ئەوەشدا من لەو باوەڕەدام کە ئەگەر حکومەتی شەرع بەئاشکرا بەشداریی لەشەڕی دژی داعشدا بکات، ڕەنگە دابەشبون لەناو خودی هێزەکانیدا دروستبکەن، بەتایبەتی لەنێو هێزە بیانییەکانیدا".
بۆ ئه‌وه‌ش، لەزگین ئیبراهیم-ى توێژەر جه‌ختده‌كاته‌وه، "ڕەنگە حکومەتی شەرع زانیاریی هەواڵگریی بداتە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەشەڕی دژی داعش، بەڵام ناتوانێت ببێتە بەدیلێک بۆ هێزەکانی سوریاى دیموکرات لەشەڕی دژی داعش، چونكه هەیکەلی ئایدیۆلۆژیی هێزە سەربازیی‌و ئەمنییەکانی سەر بەشه‌رع، هێشتا میراتێکی جیهادییان هەیە، ناتوانن بەشێوەیەکی پراگماتیک شەڕی داعش بکەن".
