لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی سوتەمەنی دەربەندیخان لەئاگاداركردنەوەیەكدا بۆ هاوڵاتیانی ناوچەكە دەڵێت، سبەینێ نەوت بەسەر دانیشتوانی قەزای دەربەندیخان دابەشدەكرێت.


لیژنەی سوتەمەنی لەقایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لەئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ چوارشەممە 19-11-2025، دەستدەكرێت بەدابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی قەزاكە، پڕۆسەی دابەشكردنەكەش لەڕێگەی عەدادەوە دەبێت و تەنكەری تایبەتیش بۆ هەریەك لە ناحیەی باوەخۆشێن و گەڕەكی سیروان دابین دەكرێت. 

لەئاگادارییەكەدا داوا لەهاوڵاتیان كراوە بەهیچ شێوەیەك وەك ساڵانی پێشوو بەرمیلەكان لەناو كۆڵانەكان دانەنێن، بەڵكو بۆ هاوكاریكردنی تەنكەرەكان و سەركەوتنی پڕۆسەكە، هەر ماڵێك بەرمیلەكەی تەنها لەبەردەم دەرگای ماڵی خۆی دابنێت.

بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم، هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت بەنرخی 104 هەزار دینار.