شارپرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق ئەمرۆ دوای ئەوەی زیادكردنی موچەی خانەنشینانی ئاشكراكرد ڕاشیگەیاند دابەشكردنی موچەی مانگی 12 دەستیپێكردوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەستیكردوە بەبەرزكردنەوەی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی كانونی یەكەمی 2025.
لەلایەن خۆیەوە بانكی رافیدەین، لەڕاگەیەندراوێكدا خانەنشینانی دڵنیاكردەوە، كە دەستیكردوە بەدابەشكردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی كانونی یەكەم و ئەوانەی نامەیان پێدەگات دەتوانن بڕۆن موچەكانیان وەرگرن.
ئەمە لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتەكە زیادكردنی موچەی خانەنشینی ڕاگەیاند.