لەشوێنێکی دیکەش دەوامی سبەی ڕاگیرا

کوردستان

09/12/2025‌ 644 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزور ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژوەندی گشتی و سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و منداڵان و قوتابیان و خۆێندکاران دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خۆێندنی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان ڕادەگرین.

 
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزور لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژوەندی گشتی و سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و منداڵان و قوتابیان و خۆێندکاران و دوای راوێژ لەگەڵ قائیمقامی قەزای شارەزورو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و لەبەر ئەو بارانە زۆرە بەرەحمەی روی لەقەزای شارەزور کردوەو بەپێ ی دەسەڵاتی پێدراومان بڕیارماندا سبەی  دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خۆێندنی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان ڕابگیرێت".

بەڕێوبەرایەتییەكە دەشڵێت، ڕۆژی دواتر دەوام ئاسایی دەبێتەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە، شەپۆلێكی بارانبارین لەئێوارەی یەكشەممەوە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلەكە بەهێزتر بوەو هۆشداریش لەچەند كاتژمێری داهاتوو دەدرێت.