شارپرێس:
شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لەسبەی نیوەڕۆوە بەفربارین دەگاتە سەنتەری بەشێک لەشارەکان و پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبنەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئاشکرایکرد، سبەی دووشەممە لەکاتەکانی نیوەڕۆوە بەفربارین دێتە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک، هەروەها قەزاکانی سۆران و مێرگەسورو ئەو ناوچانەی 700 مەتر لەئاستی ڕوی دەریاوە بەرزن.
ئەو شارەزایە دڵنیایی دەدات کە،"مەترسیی جددیی دروستبونی لافاو لەهیچ شوێنێک نییە" و دۆخەکە تەنیا کەشێکی باراناویی ئاسایی زستانەیە.
ئەوەش ئاشكرادەكات، بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەتایبەت دوای سەری ساڵ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن؛ بەجۆرێک لەپێنجوێن دەگاتە 15 پلەی ژێر سفرو لەسلێمانیش 7 پلەی ژێر سفر تۆمار دەکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفرو باران ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی گرتۆتەوەو پێشبینی دەکرێت تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوامی هەبێت.