شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌به‌غداوه به‌شارپرێس دراون، به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عێراق واژۆى له‌سه‌ر ناردنى پاره‌ى موچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كردوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ موچه‌ى مانگى 10 نه‌گاته وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه سبه‌ینێ جێبه‌جێده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌به‌غداوه به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دوێنێ له‌ته‌واوى عێراق‌و هه‌رێمى كوردسان پشوى فه‌رمى بوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ده‌وامى كردوه بۆ ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كانى ناردنى موچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس له‌به‌غدا، "ئه‌مڕۆش خودى ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عێراق واژۆى له‌سه‌ر نوسراوى خه‌رجكردنى پاره‌ى موچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌ران كرد‌و ڕه‌وانه‌ى به‌شى خه‌رجى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كردوه".
ئه‌وه‌شى وت، "وه‌زاره‌تى دارایی عێراق سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانى ناردنى پاره‌ى بۆ موچه‌ى مانگى 10 ته‌واو كردوه، هه‌ربۆیه به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پاره‌كه نه‌خرێته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه سبه‌ینێ دوشه‌ممه ئه‌وكاره ده‌كرێت".