كەشناسی ڕێژەی بارانبارینی ڕاگەیاند...لەسلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران باریوە

کوردستان

28/12/2025‌ 5106 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕێژەی بارانبارینی لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوەو ئاشكرایكرد، لەسلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران باریوە كە زیاتر لە 132 ملم
بوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، خشتەیەكی بڵاوكردەوە كە كۆی گشتی ڕێژەی بارانبارینی لەكاتژمێر 9ی بەیانی ڕۆژی ڕابردوو تا كاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ تێدا تۆمار كراوە.

بەپێی ئامارەکان، لەزۆربەی ناوچەکان بارانی باش باریوەو زۆرترین ڕێژەش لەپارێزگای سلێمانی لەشارۆچکەی یاخسەمەر تۆمار کراوە کە 132 ملیمەتر بوە.

ڕێژەی بارانبارین لەپارێزگاکان بەم شێوەی خوارەوەیە:..