راگەیەنراوی نوێی وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەوە

کوردستان

28/12/2025‌ 5453 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم وادەی دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست ئاشکردەکات. 


وەزارەتی دارایی و ئابوری لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، ڕۆژی چوارشەممە ( 31 ی کانونی  یەکەمی 2025 ) موچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، لەهەمان ڕۆژدا موچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای ( 2024/7/1 ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی 10ی بڵاوکردەوە، کە لەسبەینێوە دەستپێدەکات و لە ماوەی سێ رۆژدا سەرجەم موچەخۆران موچەی ئەو مانگە وەردەگرن