شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنی شەپۆلی بەفرو باران بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاو بان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی چەند تیمێک بۆ ڕاماڵینی بەفر لەئامادە باشیدان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەم تیمانە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشی لە ( ڕێگای سەرەکی تاسلوجە ، قەرەداغ ، پێنجوێن ، سیتەک ، شارباژێڕ) لە کارکردندان.
دەشڵێت، تیمی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێن بەهاوکاری و هەمانگی تیمی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە لەئەرکدان.
هەروەها ڕونیکردەوە، سەرجەم ڕێگا سەرەکیەکانی دەرەوەی پێنجوێن پاککرانەوە لەبەفر و لەئێستادا ڕێگای پێنجوێن سلێمانی گرفتی هاتۆچۆی نییە، ڕێگایی پێنجوێن سەیرانبەند پاککراوەتەوە تیمەکان بەردەوامن لەکارکردن.