لەگەرمیان ده‌وام ڕاگیرا

کوردستان

28/12/2025‌ 2672 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی نالەباری کەشوهەواو نزمبونەوەی پلەکانی گەرما، دەوامی سبەینێی بەشێک لەژینگەپارێزانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ڕاگیرا.


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەکانی گەرمیان لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای خۆڵ‌و خاشاک لەبەڕێوەبەڕایەتی گشتیی شارەوانیەکانی گەرمیان، سبەینێ دوشەممە، بەهۆی نالەباری کەشوهەواو هەبونی ئەو سەرمایەی ڕوی لەناوچەکە کردوە، ده‌وامى فەرمی ڕاده‌گیرێت بۆ ژینگەپارێزانی هەردوو کۆمپانیای ئانزو کونسترەکشن‌و خاکی عەفرین لەزۆنی یەکی ئیدارەی گەرمیان".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو بڕیارە لەپێناو سەلامەتی گیانی ژینگەپارێزان دراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدرەنگانی شەوی ڕابردوەوە شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی گرتوەتەوەو پێشبینیدەکرێت کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە تاکو رۆژی سێشەممە لەسەر ناوچەکە بمێنێتەوە.