شارپرێس:
ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى‌و ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له‌دا ده‌ڵێت، "بڕیاربوو ئه‌مڕۆ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده بچێته دیمه‌شق، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه دواخراوه".
ناوەندی چاپه‌مه‌نى‌و ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ئاشكرایكردوه، بڕیاربوه ئەمڕۆ 29ى 12ى 2025، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هه‌سه‌ده لەگەڵ وه‌فدى دانوستانکاری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردانی دیمەشق بکات، بەڵام بەهۆکاری تەکنیکی سەردانەکە دواخراوە.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "ئه‌گه‌رچى ئه‌مڕۆ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و وه‌فده‌كه‌ى یاوه‌رى ناچنه به‌غدا، به‌ڵام دواتر وادەیەکی نوێ دیاریدەکرێت، کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەری ڕێکبکەون".
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى هه‌سه‌ده ڕونیكردوه‌ته‌وه، "ئەم دواخستنە پەیوەندیی بەڕێکخستنە لۆجستی‌و تەکنیکییەکانەوە هەیە بۆ سەردانەکەو هیچ گۆڕانکارییەک لەڕەوتی پەیوەندییەکان یان ئامانجی گفتوگۆکان ڕوینەداوە".