شارپرێس:
فەرمانگەی کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕێژەی بارانبارینی دوو ساڵی بەداتا بڵاوكردەوەو ئاشكرایكرد، لەناوچەکانی سنوری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی ڕێژەی بارانبارین بەئاستێكی باش زیادیكردوە.
بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی، ساڵی ڕابردوو لە1ی ئەیلولەوە كۆتای ساڵ تەنها 183 ملم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ 361.2 ملم باران باریوە.
لەهەڵەبجە ساڵی ڕابردوو، لە1ی ئەیلولەوە تاوەکو ئەمکاتە تەنها 242 ملم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ 284 ملم باران باریوە.
هەر بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەكە، لەسەرجەم ناوچەکانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە ڕێژەی بارانبارین بەراورد بەساڵی ڕابردوو زۆر زیادی کردوە.