شارپرێس:
كهشناسێكى كورد زانیاریى نوێ له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى شاره‌كانى هه‌رێمه‌وه ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا به‌فربارین له‌هه‌رێمى كوردستان دهستیپێكردوهتهوه، ده‌شڵێت، "له‌سنورى پارێزگاى دهۆك به‌فربارین گه‌یشتوه‌ته ناو سه‌نته‌رى دهۆك، به‌ر له‌هاتنى ئێواره، ده‌گاته سه‌نته‌رى شارى سلێمانیش".
سالار حاجی عەلی شارەزاى کەشناسیی به‌شارپرێسى وت، "ماوەی ئەم بارستە هەوا ساردەى ڕ‌وى له‌هه‌رێم كردوه، ماوه‌ى 18 بۆ 21 کاتژمێر دەمێنێتەوە، بەڵام کاریگەریی هەوای سارد، چەند ڕۆژێک به‌رده‌وامده‌بێت".
ده‌شڵێت، "لەئێستاوە بەفربارین لەچەند ناوچەیەک دەستیپێکردوە، به‌تایبه‌ت له‌سه‌نته‌رى دهۆكو ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ".
ئه‌وه‌شى وت، "نزیکى ئێواره یان زوتر، به‌فربارین دەگاتە سەنتەری شاری سلێمانی‌و دەوروبەری، هه‌روه‌ها لههەڵەبجەو دهوروبهریشى دهستپێدهكاتو دواتر ڕوو له‌سه‌نته‌رى شاری هەولێریش ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌فربارینه، هەوایەکی ساردیشى لەگەڵدا دهبێتو له‌ئێستاوه پلەکانی گەرمای دابەزاندوە بۆ ژێر سفر".