شارپرێس:
ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق ئاشكرایكرد، لەسەرەتای ساڵی تازەوە گومرگ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی هاورده‌كراو بەتایبەت ئوتۆمبێلی هایبریدو كاره‌بایی به‌ڕێژه‌ی 15% زیاددەكات و دەڵێت، ئەمەش وادەكات نرخی ئوتۆمبێل بەرزبێتەوە.
سامر قاسم داود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی گومرگی عێراق ڕایگه‌یاند،" جێبه‌جێكردنی بڕیاری دانانی باجی 15% ناچاریه‌و ئه‌و ئۆتۆمبێله تایبه‌تانه‌ش له‌خۆده‌گرێت كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه جگه له‌بازرگانان هاورده ده‌كرێن، رێكاره‌كانیش به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه جێبه‌جێده‌كرێت كه مۆدێلیان 2025 و سه‌روتریان هه‌یه".
ڕونیشیی كردەوە،كە" ئه‌م هه‌نگاوانه له‌چوارچێوه‌ی ڕێكخستنی كاره‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كوالێتی و سه‌لامه‌تین".
جەختیش دەكاتەوە،" لەگەڵ ئەوەی ئەم هەنگاونە نرخی ئوتۆمبێل بەرزدەكەنەوە، بەڵام ئامانجیان پاراستنی به‌كاربه‌ره له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه په‌سه‌ندكراوه‌كاندا ناگونجێن".
سامر قاسم داود ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،" ئامانجی بڕیاره‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆو ڕێكخستنی كاره‌كانی هاورده‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كییه، به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی".
ئەم هەنگاوەی عێراق لەكاتێكدایە، پێشتر بەئامانجی هاندانی بەكارهێنانی ئەو ئوتۆمبێلانەی كەبەدۆستی ژینگە ناسراون، باجی سەر ئوتۆمبێلی هایبریدو كارەبایی لابرد.