هەڕەشەی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دەكرێت

عیراق

30/12/2025‌ 240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی هاوپەیمانی بەدر ڕایگەیاند، یاسای حەشدی شەعبی تێدەپەڕێنین و گۆێ‌ بەفشاری دەرەكی نادەین.


ئەبو توراب تمیمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی هاوپەیمانی بەدر لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" مەبەستی بونمان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێناو یاسای حەشدی شەعبییە".

وتیشی،" ئێمە لەپەرلەمانی عێراق خۆمان ئامادە كردوە بۆ دەنگدان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی و سورین لەسەر ئەو بابەتە و گوێ‌ بەفشاری دەرەكی نادەین". 

ئەبو توراب تمیمی دوپاتیشیكردەوە،" ئێمە وەك فراكسیۆنی بەدر لەپێشینەی كارەكانمان تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبییە". 

ئەمە لەكاتێكدایە، بەفشاری دەرەكی و بەتایبەت ئەمریكا داوای هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكانی ناو عێراق دەكرێت.