دەنگدان دەستیپێکردەوە و رێککەوتن کرا

عیراق

30/12/2025‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک لەمەوبەر دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکردەوە، میدیای نیمچە فەرمی عێراقیش دەڵێت، لایەنەکان رێککەوتون لەسەر تێپەڕاندنی فەرهاد ئەتروشی کاندیدی پارتی.

میدیای فەرمی عێراق لەزاری سەرچاوەیەکییەوە دەڵێت، دوای کشانەوەی شاخەوان عەبدوڵا لە کاندیدبون بۆ پۆستی جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمان و پێشکەشکردنی کاندیدێکی دیکە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان، لەناو زۆربەی لایەنە سیاسییەکان رێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی کاندیدرەکەی پارتی تێپەڕێنرێت، کە فەرهاد ئەتروشی سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکەیە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرەتا فەرهاد ئەتروشی خۆی کاندید دەکات، دواتر شاخەوان عەبدوڵا لەکاندیدبون دەکشێتەوە.