شارپرێس:
هێزەکانی
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەعێراق سەرجەم رێککارەکانی کشانەوەی هێزەکانی لە
بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار تەواوکردوە و بڕیارە لەچەند رۆژی
داهاتوودا بنکەکە رادەستی هێزە عێراقییەکان بکەن.
قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە
هاوبەشەکانی عێراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" رێککەوتنی
کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سێ مانگ لەمەوبەر یەکلایی بوەتەوە و
ئێستا هیچ ئەندامێکی بیانی لەناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا نەماوە ".
هاوکات، حسێن عەلاوی،
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد،" کشانەوەی هێزەکانی
هاوپەیمانان لەئەنجامی رێککەوتنێکی پێشوەخت بوە لەگەڵ حکومەتی عێراق، کە لە مانگی
ئەیلولی 2024 واژۆکرا ".