شارپرێس:
فرانک هۆگەربیتس، گەردونناس و بومەلەرزەزانی هۆڵەندی هۆشداری
دەدات لەوەی لە سەرەتای ساڵی نوێدا بومەلەرزەیەکی وێرانکەر ڕوبدات، بەتایبەت
لەو ناوچانەی کە لەسەر هێڵی بومەلەرزە چالاکەکانن، لەوانەش تورکیا، یابان و
ئەمریکا.
هۆگەربیتس لە نوێترین ڤیدیۆیدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی لێکنزیکبوونەوەی
دەگمەنی هەسارەیی لەنێوان (عەتارد، خۆر، ئۆرانۆس) و هەروەها نزیکبونەوەی زەوی لە
(مانگ، زوهرە و مەریخ) لە سەرەتای مانگی یەکدا، پێشبینی ڕودانی بومەلەرزەیەکی
وێرانکەر دەکرێت.
ئەوەشیخستەڕوو، ماوەی نێوان 7 تا 9ی کانونی
دوەمی 2026 هەستیارترین کات دەبێت و ئەگەری ڕودانی بومەلەرزەی
وێرانکەر بە گوڕی ٧ بۆ ٨ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر هەیە.