لەحەلەب تەقینەوەیەک ڕویدا و قوربانی هەیە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەگەڕەکێکی مەسیحی نشینی شاری حەلەب لەسوریا ڕویدا و بەهۆیەوە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژرام ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.


میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، لەگەڕەکی باب فەرەج لە شاری حەلەب تیرۆریستێکی خوکوژ خۆی بە مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی حەلەب تەقاندەوە و بەهۆیەوە ئەندامێکی ئەو هێزە کوژرا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.

بەگوێرەی زانیاریەکان، خۆكوژەكە ویستویەتی بگاتە كەنیسەیەك، بەلام هێزە ئەمنییەکان ئاشکرایانکردوە و هەوڵیانداوە دەستیکری بکەن، لەو کاتەدا خۆی بە هێزە ئەمنییەکان تەقاندوەتەوە.