شارپرێس:
دیمەنی تۆپباران‌و وێرانکارییه‌كان له‌دواى نه‌مانى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌ده‌وه جارێكى دیكه گەڕانه‌وه، ساڵانێكى دورودرێژه گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانى (ئه‌شره‌فیه، شێخ مەقسودو به‌نى زه‌ید) له‌شارى حه‌له‌ب، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بێ‌باك بون‌و توانیویانه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى هه‌موو په‌لاماره‌كان بن.
شه‌وى ڕابردوو جارێكى دیكه گروپه‌كانى سه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و توكیا، به‌تۆپ‌و درۆنى خۆكوژیى‌و موشه‌ك هێرشیانكرده‌وه‌سه‌ر ناوچه‌كانى نیشته‌جێبون‌و به‌بێ جیاوازى 600 هه‌زار خه‌ڵكى سڤیلى نیشته‌جێى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، هێرشى گروپه‌كانى سه‌ر به‌سوریاو توركیا چه‌ندجارێكه بۆسه‌ر ناوچه‌كانى (شمل مغسله الجزیره، فروج عمار، مزگەوتی حەسەن، مزگەوتی گەورەی شێخ مەقسود، شەقامی مۆبیلیات لەئەشرەفیە، شەقامی 15و 20، گۆڕەپانی شەهیدان، ئەلشەقیف، ناوچەی نیشتەجێکردنی گەنجان‌و گەڕەکی مەعروف) له‌ناوشارى حه‌له‌ب، به‌رده‌وامى هه‌یه، به‌ئامانجى ئه‌وه‌ى بتوانن له‌و ناوچانه‌وه بچنه ناو جه‌رگه‌ى گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانه‌وه.
نوری شێخۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە له‌شارى حه‌له‌ب بەشارپرێسی ڕاگەیاند، "چه‌ته‌كانى سوریا‌و توركیا، به‌بێ هیچ مۆڕاڵێك ڕاسته‌وخۆ هه‌رچى چه‌كى قورس هه‌یه، له‌سه‌ر خه‌ڵكى سڤیل‌و ژن‌و منداڵ تاقیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌حساب ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیداره‌ى خۆسه‌رو ده‌سه‌ڵات دیمه‌شق كراوه".
به‌وته‌ى نورى شێخۆ، په‌لاماره‌كه‌ى دوێنێ بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان، بوه هۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیه‌ك كه ژنێكه‌و ته‌مه‌نى 41 ساڵه‌و ناوى (فاتیمە حەمادە)یه، 17 هاوڵاتى دیكه‌ش برینداربون، كه ژماره‌یه‌كى زۆریان منداڵن.
به‌وته‌ى نورى شێخۆ، ئامانجى گروپه چه‌كداره‌كانى سوریا‌و توركیا، ڕاسته‌وخۆ په‌لاماردانى خه‌ڵكى سڤیله، چونكه سه‌رجه‌م بۆردومانه‌كان بۆسه‌ر شوێنه‌كانى نیشته‌جێبونى هاوڵاتیانى سڤیله‌و قوربانییه‌كانیش له‌ناوچه‌كانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه زۆر دوربون.
چاودێرانى سیاسیى پێیانوایه، په‌لاماره‌كانى ئێستاى حكومه‌تى سوریا‌و گروپه‌كانى سه‌ر به‌توركیا بۆسه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌كه كوردنشینانه‌ى شارى حه‌له‌ب، هه‌مان دیمه‌نى په‌لاماره‌كانى ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د دێننه‌وه به‌رچاو کاتێک بۆردومانی بێ جیاوازی بۆسەر ناوچەکانی نیشتەجێبون په‌یڕه‌وده‌كرد.
له‌دواى هێرشێكى چڕى زه‌مینى و بۆردومان بۆسه‌ر گه‌لى كورد له‌وسێ گه‌ڕه‌كه‌ى شارى حه‌له‌ب، هێزه‌كانى ئاسایشى كورد وه‌ڵامێكى توندى گروپه چه‌كداره‌كانى سوریا‌و توركیایان داوه‌ته‌وه‌و له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا كه شارپرێس ڤیدیۆى فه‌رمانده‌یه‌كى ئاسایشى بڵاوكرده‌وه شه‌وى ڕابردوو، توانراوه سه‌رجه‌م په‌لاماره‌كان تێكبشكێندرێن‌و ژماره‌یه‌كى زۆریش له‌چه‌كداره‌كان بكوژن.
شارپرێس زانیاریى ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتوه، گروپه چه‌كداره‌كان هه‌وڵیانداوه له‌پێنج قۆڵه‌وه دزه‌بكه‌نه ناو گه‌ڕه كوردیه‌كانه‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى پلانى پێشوه‌خت ئاماده‌كراو له‌لایه‌ن ئاسایشى كورد، سه‌رجه‌م په‌لاماره‌كان به‌توندى وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و تێكشكێندران‌و چه‌كداره‌كان ناچار به‌هه‌ڵاتن‌و پاشه‌كشه كران، ئه‌مه له‌كاتێكدا، گروپه‌كان چه‌ك‌و هێزێكى زۆر‌و ته‌نانه‌ت تانك‌و زریپۆشێكى زۆریشیان جوڵه پێكردبوو.
وه‌كو هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە له‌شارى حه‌له‌ب بۆ شارپرێس باسیكرد، "بۆ دانیشتوانی شاری حەلەب، ئەم دیمەنانە شتێکی نوێ نین، ئەو گولـله‌و موشه‌ك‌و كاتیۆشایانه‌ى ئەمڕۆ به‌سه‌ر كورد له‌وشاره ده‌بارێندرێن، هەمان ئەوانه‌ن کە ساڵانێک لەمەوبەر له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عسى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه به‌سه‌رماندا بارێندراون".
سەرەڕای ئەوه‌ى له‌ساته‌وه‌ختى هاتنه‌سه‌ر حوكمیان، ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و گروپه‌كه‌ى (ده‌سته‌ى ته‌حریر شام) جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر بونیادنانى سەردەمێکی نوێ‌و دەوڵەتێکی جیاواز، به‌ڵام به‌بڕواى چاودێران، "واقیعی ئەمڕۆ لەسەر زەوی چیرۆکێکی تەواو جیاواز دەگێڕێتەوە له‌و دروشم‌و قسانه‌ى كران"و زۆر کەسیش پێیانوایە، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وسا، لەبنەڕەتدا هیچ جیاوازییەکیان نییە، چونكه هه‌ردوكیان هه‌م شه‌رع‌و هه‌میش ئه‌سه‌د سه‌رقاڵى به‌رهه‌مهێنانى یه‌ك لۆژیکن، كه توندوتیژیى‌و حوكمى به‌زۆره.
