4 خوی رۆژانە نهێنی پاراستنی تەندروستیی دڵ و دەمارەکانە

تەندروستی

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 56 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر 39,000 کەس ئەنجامدراوە، دەریخستووە کوالێتی خەو تەنها پەیوەست نییە بە ژمارەی کاتژمێرەکان، بەڵکو بەستراوەتەوە بە 4 خووی ڕۆژانە کە کاتژمێری بایۆلۆژی ڕێکدەخەن کە ئەوانیش :

بەرکەوتنی ڕووناکی: ڕووناکی بەیانیان جەستە چالاک دەکات و دوورکەوتنەوە لە شاشەکان 30 بۆ 60 خولەک پێش خەوتن، یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین دەدات.

ڕێکخستنی کاتی ژەمەکان: خواردن لە کاتی دیاریکراودا لێدانی دڵ و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە و جەستە بۆ حەسانەوە ئامادە دەکات.

ڕاهێنانی هەناسەدان: هەناسەدانی قووڵ سیستەمی دەمار ئارام دەکاتەوە و یارمەتیدەرە بۆ خەوتنێکی خێراتر.

وەرزشی دڵ و دەمار: ئەنجامدانی ڕاهێنانی مامناوەند بە ڕێژەی 60% بۆ 70%ی لێدانی دڵ، کوالێتی خەو و تەندروستی گشتی باشتر دەکات.

پەیڕەوکردنی ئەم 4 ڕەفتارە سادەیە بە شێوەیەکی بەردەوام، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ڕێکخستنی خەو و بەهێزکردنی تەندروستی مرۆڤ هەیە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی