لەسلێمانی چەند سەرکردەیەکی گەورەترین گروپی مافیای نێودەوڵەتی دەستگیرکران

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5385 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەزگای هەواڵگری عێراق رایدەگەیەنێت، چەند سەرکردەیەکی یەکێک لە مەترسیدارترین مافیا نێودەوڵەتییەکانیان لە شاری سلێمانی دەستگیرکردوە، کە چەندین تاوانیان لە چەند وڵاتێکی جیهان ئەنجامداوە.


دەزگای هەواڵگری عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد و چاودێریکردن لە ناوخۆ و لە دەرەوەی وڵات، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی توانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دادگای نێودەوڵەتییەکان و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی، چەند سەرکردەیەکی یەکێک لە مەترسیدارترین مافیا نێودەوڵەتییەکان دەستگیر بکات، کە لە ناوخۆ و دەرەوەش فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوە ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو تۆمەتبارانە سەر بە تۆڕی (فۆکسترۆت)، بون، کە یەکێکە لە گروپە مافیا نێودەوڵەتییەکان و لەژمارەیەک وڵاتی جیهاندا بە کۆمەڵێک تاوانەوە تێوەگلاون.

دەزگای هەواڵگری عێراق باسی لەوەشکرد، ئەو مافیایانە هەوڵیاندابوو خاکی عێراق بۆ تاوانەکانیان بەکاربهێنن.