هۆشداری لەكردنە ئامانجی خامنەیی دەدرێت

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 636 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود پزشکیان، سەرۆك كۆماری ئێران، هۆشداری دەدات كەهەر هێرشێک بۆ سەر عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران بەڕاگەیاندنی جەنگی سەرتاسەری دادەنرێت. 

هاوكات، پزیشکیان هۆشداریيش دەداتە ئەمریکاو دەڵێت،" هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ڕێبەری باڵا، وەکو ڕاگەیاندنی جەنگ وەردەگرین

ئەم پێشهاتانە ڕۆژێک دوای ئەوەدێت، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، داوای گەڕان بەدوای سەرکردایەتییەکی نوێی لەئێران کرد، لەكاتێكدا  گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن زیادیکردبوو، بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكانيش ڕێگەی توندوتیژی و بڕینی ئینتەرنێت تا گرتن و كوشتنیش لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئێرانەوە گیرایەبەر.

 

بەگوێرەی ڕێکخراوێکی تایبەت بەچاودێریکردنی هاتوچۆی ئینتەرنێت، خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لەئێران لەمڕۆوە بەشێوەیەکی سنوردار دەستیان بەگەڕانەوە کرد. 

دەسەڵاتدارانی ئێران لەکۆتایی مانگی کانونی یەکەمدا ڕێگریی بێوێنەیان لەسەر ئینتەرنێت سەپاندبوو کاتێک خۆپیشاندانەکان لەسەر خراپبونی بارودۆخی ژیان سەریهەڵدا، پێش ئەوەی ببێتە بزوتنەوەیەکی سیاسی دژ بەدەسەڵاتداران.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن قەدەغەکردنی ئینتەرنێت بۆ پەردەپۆشکردنی سەرکوتکردنێک بوە کە بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس، لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی ئێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە خۆپیشاندانەکان گۆڕاون بۆ ئاژاوە کە لەدەرەوە پشتگیری دەکرێت.  

NetBlocks ڕایگەیاند کە بەشێک لەخزمەتگوزارییەکانی ئۆنلاین گەڕاوەتەوە لەوانە خزمەتگوزاریەکانی گۆگڵ و بەرنامەی پەیام لەکاتێکدا بەکارهێنەران ڕایانگەیاندوە دەتوانن لەرێگەی ئەپڵیکەیشنی واتس ئەپەوە پەیام بنێرن و وەربگرن.