مەزڵوم عەبدی گەیشتە دیمەشق و كۆبونەوە دەستیپێكرد

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەمێك پێش ئێستا مەزڵوم عەبدی  فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبوەوە.


هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، سەردانەكەی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشقی سوریا، بۆ تاوتوێكردنی ڕێككەوتنامەی ستراتیژی نێوان حكومەتی سوریاو هەسەدەیە.

پێشتر، مەزڵوم عەبدی لەوتارێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، ڕەزامەندیی لەسەر ئاگربەستەکە دەربڕیوە بۆ ئەوەی رێگە لەشەڕی ناوخۆو رشتنی خوێنی زیاتری هاوڵاتییانی سڤیل بگرێت. 

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ڕێککەوتنێکی 14 خاڵی لەبارەی ئاگربەست و تێکەڵبونەوەی هێزەکانی هەسەدە بەدامەزراوە سەربازییەکانی حکومەتی سوریا بەواژۆی خۆیی و مەزڵوم عەبدی بڵاوکردەوە.