عێراق هێزەكانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، تەواوی ‌هێزەکانیان لەسەرجەم سنورەکانی نێوان عێراق و سوریا لەوپەڕی ئامادەباشی و چاودێریدان بۆ ڕێگریکردن لەهەر هەوڵێکی دزەکردنی تيرۆریستان.


لیوا میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا جەختی کردەوە،" سەرجەم سنورەکانی عێراق ئارامن و ناوچە هاوبەشەکان لەگەڵ سوریا لەوپەڕی پتەویی و چاودێریدان و هیچ مەترسییەک لەسەر سنورەکان نییە".

هاوكات، ئەمڕۆش  هێزەكانی سەر بەلیوای کۆماندۆی سنوریی عێراق لەمانۆڕێکی ئەمنیدا ئامادەکاریان كرد بۆ ڕێگری لەئەگەری بەزاندنی سنور وهاتنە ناوەوەی گروپە چەکدارەکانی سوریا.

ئەمەکاتێکدایە کەهێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، دوای بەرگریی سەخت دەیان شەهید و بریندار، دواجار لەئەنجامی هێرشی گروپەکانی سەر بە دیمەشق کۆنتڕۆڵی بەندیخانەی شەدادەیان لە باشوری حەسەکە لەدەستدا.