شارپرێس:
بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ زانیاریی هەستیار
لەبارەی هۆکاری دەستبەرداربونی ئەمریکا لەهەسەدە دەکات و دەڵێت، وێستیان شەڕی
حەشدی شەعبی بە هەسەدە بکەن، بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە، ئەوەش توڕەیی ئەمریکای
لێکەوتەوە.
رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ
مافەکانی مرۆڤ لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا باسی لەوەشکرد،" هێزەکانی هاوپەیمانی
نێودەوڵەتی، لەدانوستانەکاندا داوایان لە هەسەدە کرد لەداهاتویەکی نزیکدا
دەبێت لەپاڵ سوپاکەی شەرعدا دژی حەشدی شەعبی، حزبوڵا و سوپای پاسداران شەڕ بکات، بەڵام
هەسەدە ئەو داواکارییەی ڕەتکردەو وتیان ئەوە کارو ئەرکی ئێمە نییەو بەهیچ جۆرێک ناچینە
ئەو شەڕەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی ئەو هەڵوێستەوە پشت کرایە هەسەدە و
ئەمریکاو هاوپەیمانان گڵۆپی سەوزیان بۆ پەلاماردانی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن هێزەکانی
شەرعەوە هەڵکرد، بەئازادکردنی زیندانیە داعشەکانیشەوە، بۆ ئەوەی لەداهاتودا شەڕی حەشدی
شەعبیان پێ بکەن.
بەڕێوەبەری روانگەی سوری وتیشی،" عێراق هەر لەئێستاوە
دەبێت ئامادە بێت، چونکە ئامانج لەڕزگارکردنی زیندانییە داعشەکان بۆ ئەوەیە لەداهاتویەکی
نزیکدا ڕەوانەی عێراق بکرێنەوەو شەڕ دژی حەشدی شەعبی دەستپێبکەن ".
