شارپرێس:
به‌گوێره‌ى نوسراوێكى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى سوریا، جوڵه‌ى چه‌كداره‌كانى حكومه‌تى سوریا‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ گه‌لى كورد به‌سه‌ركه‌وتن ناوبردوه‌و داوایكردوه لهمیمبهرى هه‌موو مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌نگى ته‌كبیرو ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر به‌رزبكرێته‌وه‌و نزاى سه‌ركه‌وتن بۆ سوپاكه‌یان بكرێت.
له‌و نوسراوه‌دا كه واژۆى د.محه‌مه‌د ئه‌بو خه‌یر شوکری وه‌زیرى ئه‌وقافى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعى له‌سه‌ره، گشتاندنی فەرمی پێكراوه‌و ئاراستەی پێشنوێژ‌و گوتارخوێنانی سه‌رجه‌م مزگەوتەکانی سوریا كراوه‌و داوای لێکردون، لەنوێژەکاندا نزا بۆ سەرکەوتنی سوپا بکەنو بەدەنگی بەرز، تەکبیر لێبدەن، وەک دەربڕینی خۆشی بۆ ئەو سەرکەوتنانەی کە سوپاكه‌یان لەڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەستیهێناون.
وه‌زیرى ئه‌وقاف سوره‌تى ئه‌نفالى له‌نوسراوه‌كه‌دا هێناوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "لەبەر ڕۆشنایی هەلومەرجی ئێستای ناوچەى ڕۆژهەڵات، کردەوەی قارەمانانەی سەربازەکانمانو هەوڵە بەرەکەتدارەکانو هەوڵە ماندونەناسەکان بەسەرکردایەتی ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكمان، بۆ یەکخستنی ڕیزەکانو کۆکردنەوەی وڵات، داواتان لێدەکەین".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "لەپێنج فه‌رزه‌ى نوێژدا لەسەرجەم مزگەوتەکانی کۆماری عەرەبی سوریا ده‌بێت دوعا بۆ قارەمانانی سوپاکەمان بکرێت‌و داوای سەرکەوتنیان بۆ بكرێت، هاوكات داوا لهوكهسانهش ده‌كه‌ین كه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى وڵاتن، بپاڕێنه‌وه‌و پەنا بۆ خودای مەزن ببەن، بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت".
له‌كۆتاییشدا وه‌زیرى ئه‌وقافى سوریا وتویهتى، "ده‌نگى تەکبیرو (الله اکبر) لەمزگەوتەکان به‌رزبكه‌نه‌وه وه‌ك ده‌ربڕینى خۆشى بۆ سه‌ركه‌وتنمان بەبۆنەی فەتحو سەرکەوتنەکان".
