شارپرێس:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئه‌مریكا، تەنها چەند خولەکێک لەوە دوربوو، کە هەرگیز بەسەلامەتى نەگەڕێتەوە سەر زەوی.
فڕۆکەی (ئێر فۆرس وەن) کە فڕۆکەى سەرۆکى ئەمریکایه‌و به‌قه‌ڵا ناوى ده‌برێت‌و ده‌وترێت پارێزراوترین شوێنی جیهانە، ئەمجارەیان خیانەتی لێکرد، كۆشكى سپى ئاشكرایكردوه، لەبەرزی هەزاران پێوە، کێشەیەکی کارەبایی ترسناک باڵی بەسەر فڕۆکەکەدا کێشا.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئەگەر تیمە فڕۆکەوانییەکە تەنها چرکەیەک دوابکەوتنایە لەبڕیاردان، ڕەنگە ئێستا ترەمپ لەبری داڤۆس، بنەو بارگەی بۆ ئەو دونیا بپێچایه‌ته‌وه.
کۆشکی سپی وتویه‌تى، "هەوڵده‌ده‌ین دۆخەکە ئارام بکه‌ینه‌وه‌و کێشەکە بچوک بوە"، بەڵام سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، "گەڕانەوەی بەپەلەو نیشتنەوەی نائاسایی، چیرۆکێکی تر دەگێڕنەوە؛ چیرۆکی کارەساتێک کە لەدوا ساتەکاندا ڕێگریی لێکراوه".