سبەینێ خۆپیشاندانی فراوان‌و کۆنسێرتێکی تایبەت بەڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیاروایه‌ سبەینێ شه‌ممه‌ لەشاری سلێمانی‌و لەبەردەم باخی گشتیی، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بەرێوەبچێت‌و بەشێک لەخۆپیشاندانەکەش تەرخانبکرێت بۆ بەڕێوەچونی کۆنسێرتێکی هونەریی کە شەش بەرهەمی هونەریی بەرگریی، تێدا پێشکەشدەکرێت.


یەکێک لەڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە به‌شارپرێس-ى وت، "دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانی ملیۆنیی بەڕێوەچوو، سبەینێش واتە شەممە 24ى 1ى 2026، لەهەمان شوێن‌و کاتژمێر 3ى پاشنیوەڕۆ خۆپیشاندانێکی فراوان بەڕێوەدەچێت، هەر لەخۆپیشاندانەکەشدا گروپێکی هونەریی کوردستان کۆنسێرتێکی شەش بەرهەمیی لەهونەری بەرگریی‌و سرودی نیشتمانی پێشکەشدەکەن".

ئەندامەکەی ئامادەکاریی خۆپیشاندانەکە داوای لەسەرجەم هاوڵاتیانی شاری سلێمانی کرد، سبەینێش بکەنە ڕۆژێکی پڕ لەسەروەریی‌و مێژویی بۆ پشتیوانیی لەکوردانی ڕۆژئاواو ئەو بەرخۆدانەی لەکۆبانێ‌و حەسەکەو قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت".