شارپرێس:
ئەمڕۆ چوار شەممە وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو سەردانی وەزارەتی دەرەوەی توركیایان كردوو لەلایەن هاكان فیدان وەزیری دەرەوە پێشوازیان لێكرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەمینداری یەكگرتوو، لە میانەی سەردانەكەدا وەفدی یەكگرتوو نیگەرانی خۆی بۆ روداوەكانی رۆژئاوای كوردستان و نەگەیشتن بە ئاشتی لە نێوان حكومەتی سوریا و بەڕێوەبەرایەتی خودسەر راگەیاند، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختی كردەوە لە چارەسەری ئاشتیانەو مافە ڕەواكانی كورد لە ناوچەكە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە "وەزیری دەرەوەی توركیا هەوڵە دلسۆزانە بەردەوامەكانی یەكگرتوو بەگشتی و ئەمینداری گشتی بەرز نرخاند لە ڕابوردوو، ئیستادا و هیوای خواست هەنگاوەكانی ئاشتی بەرەنجامی هەبێت و ناوچەكە دوربكەوێتەوە لەشەڕو ناكۆكی".