شارپرێس:
بارەگای بارزانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 21ی كانوونی دووەمی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان مەسعود بارزانی و شێخ تەمیم بن حەمەد ئەمیری قەتەر ئەنجام درا.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش كرایەوە".
هاوكات هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێت و ڕێگە لەوە بگیرێت كە شەڕی نێوان عەرەب و كورد ڕوو بدات و كێشەكان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن.