پێشنیازی دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی دەكرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 452 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

پارتی سیۆسیال دیموكراتی كوردستان پێشنیاز دەكات، لە ئێستادا هەرێمی كوردستان لە قۆناغێكدایە، كە ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییە گەورەكانی وەك (پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا، كێشەی بودجە، و هاوكێشەهەرێمییەكان) بووەتەوە، لەسەر ئاستی ناوخۆش لە دۆخی چەقبەستویی سیاسیداین، نەبوونی ناوەندێكی یەكگرتووی بڕیاردان، كە لە سەرووی بەرژەوەندییە حزبییەكانەوە بێت، بووەتە هۆی لاوازكردنی پێگەی هەرێم.

 
 هەروەها لە پێشنیازەكەی پارتی سۆسیال دیموكراتدا هاتووە "ئەم پڕۆژەیە پێشنیازی گواستنەوەی بڕیاردان دەكات بۆ ناوەندێكی نیشتمانی، كە پشت بە "هزری ئەكادیمی" و "كۆدەنگی سیاسی" دەبەستێت".

دەشڵێت  "لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانكارییە ئاڵۆز وخێرایانەی ڕووبەڕووی ناوچەكە و هەرێمی كوردستان دەبنەوە و وەك وەڵامێك بۆپێویستییە مێژووییەكان، پڕۆژەیەكی ستراتیژیی گشتگیر بۆ " بڕیارسازیی سیاسی-نیشتمانی"  ڕادەگەیەنین. ئەم پڕۆژەیە ئامانجی كۆتاییهێنانە بە پەرتەوازەیی لە گوتاری سیاسی و دروستكردنی مەرجەعێكی نیشتمانی بۆ بڕیارە چارەنووسسازەكان".