سەربازێکی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرای دەکات، ئەمریکا بە فەرمی داوای لە هەسەدە کردووە شەڕی ئەو گروپە چەکدارانە بکات کە لە ئێرانەوە نزیکن.
ئەلێکس جاک، کە سەربازێکی ئەمریکییە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسینێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت:"ڕاستیدا ئەمریکا خیانەت لە دۆستەکانی ناکات، تەنها ئەوەیە داوا لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کرابوو، کە بچنە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراق دژی میلیشیاکانی ئێران، بەڵام هەسەدە ئەوەی ڕەتکردەوە، ئێستاش سوپا و گروپەکانی سوریا دەچنە ناو هەموو ئەو ناوچانە، شەڕی زیاتر لە نێوان ئەوان و عێراقدا ڕوودەدات".