شارپرێس:
سەرۆکی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوریا زانیارییه‌كى مه‌ترسیدار له‌باره‌ى عێراقه‌وه ئاشكرادهكاتو داواده‌كات، "له‌ئێستاوه عێراق خۆى ئامادهبكاتو سنوره‌كانى بپارێزێت، چونكه گڵۆپى سه‌وز بۆ چه‌كداره‌كانى شه‌رع هه‌ڵكراوه په‌لامارى عێراق بده‌ن"، ده‌شڵێت، "پێشتر داوا لهههسهدهكرابوو له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى شه‌رع به‌شداربێت له‌و هێرشه‌ى سه‌ر عێراق، به‌ڵام هه‌سه‌ده به‌توندى ئه‌و داوایه‌ى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه بۆیه ئێستا په‌لامار ده‌درێت".
دوێنێ شارپرێس ئاشكرایكرد، سەربازێکی ئەمریکا لەڕۆژئاوای کوردستان نوسیویهتى، ئەمریکا بەفەرمی داوای لەهەسەدە کردوە شەڕی ئەو گروپە چەکدارانە بکات کە لەئێرانەوە نزیکن.
ئەلێکس جاک کە سەربازێکی ئەمریکییە لەڕۆژئاوای کوردستان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسینێکی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت:"له‌ڕاستیدا ئەمریکا خیانەت لەدۆستەکانی ناکات، تەنها ئەوەیە داوا لەهێزەکانی سوریای دیموکرات کرابوو بچنە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراق دژی میلیشیاکانی ئێران، بەڵام هەسەدە ئەوەی ڕەتکردەوە، ئێستاش سوپا‌و گروپەکانی سوریا دەچنە ناو هەموو ئەو ناوچانە، شەڕی زیاتر لەنێوان ئەوان‌و عێراقدا ڕودەدات".
له‌وباره‌یه‌وه ڕامی عەبدولڕەحمان سەرۆکی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوریا لهچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆیندا ئه‌و زانیاریانه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌و وتى، "دوای شەڕی گەڕەکەکانی حەلەب، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەدانوستانەکاندا داوایان لەهەسەدە کرده لەداهاتویەکی نزیکدا دەبێت لەپاڵ سوپاکەی شەرعدا دژی حەشدی شەعبی عێراقی شەڕبکات، بەڵام هەسەدە ئەوه‌ى ڕەتکردوهتهوهو وتویانه ئەوە کار‌و ئەرکی ئێمە نییەو بەهیچ جۆرێک ناچینە ئەو شەڕەوە".
به‌وته‌ى ڕامی، "لێرەوە پشتکرایە هەسەدە، هاوکات ئەمریکاو هاوپەیمانان، گڵۆپی سەوزیان بۆ پەلاماردانی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن هێزەکانی شەرعەوە هەڵکرد، بەئازادکردنی زیندانیە داعشەکانیشەوە، بۆ ئەوەی لەداهاتودا شەڕی حەشدیان پێبکەن".
سەرۆکی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوریا ئه‌وه‌شى ڕونكردوهتهوه، "عێراق هەر لەئێستاوە دەبێت ئامادەبێت، چونکە ئامانج لەڕزگارکردنی زیندانییە داعشەکان، بۆ ئەوەیە لەداهاتویەکی نزیکدا ڕەوانەی عێراق بکرێنەوەو شەڕ دژی حەشدی شەعبی‌و سوپای عێراق دەستپێبکەن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق سه‌رپه‌رشتیى كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى كرد‌و ته‌واوى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بهپێشمهرگهشهوه خسته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌و جه‌ختكرایه‌وه، چه‌كى قورس‌و پێشكه‌وتوو به‌پێشمه‌رگه ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوشانى هێزه عێراقیه‌كان بوه‌ستێت له‌پاراستنى سنوره‌كان.
