39 حیزب پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێککەوتنی ڕۆژئاواو دیمەشق ڕاگەیاند

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 455 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس: کەنداڵ جودی
39 پارت و هێزی سیاسی لە ڕۆژاڤای کوردستان سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتی، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا لایەن و هێزە سیاسییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم ڕێککەوتنە دەربڕی و ڕایانگەیاند کە هەنگاوێکی مێژوویی گرینگە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ.

لایەنەکان ڕایانگەیاند کە ئەم ڕێککەوتنە بە هەموو بڕگەکانیەوە چوارچێوەیەکی کردەیی و واقیعی بۆ کۆتاییهێنان بە دابەشبوون و پەرەپێدانی هاوکاری نیشتمانی دروست دەکات.

هەروەها ئیدانەی خوێنڕشتنی سورییەکان و هێرشەکانی سەر ناوچەکە کراوە. ئەم ڕێککەوتنە سەرەتای پرۆسەیەکی سیاسی فراوانە بەرەو دامەزراندنی سوریایەکی دیموکراسی هەمەچەشن کە مافەکانی هەموو گەلی سوریا لەسەر بنەمای دادپەروەری و ئازادی دەستەبەر دەکات.

 جەخت کراوەتەوە کە چارەسەرکردنی کێشەی کورد وەک بەشێک لە کێشەکانی سوریا دەبێت لە دەستووری هەمیشەیی سوریای نوێدا جێبەجێ بکرێت.

 داوایان لە هەموو سورییەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات کرد کە پاڵپشتی ئەم گەشتە مێژووییە بکەن و هاوکاری بنیاتنانی سوریایەکی نوێ بکەن.