کارەکانی یەکێتی ژنان ڕاگیرا و لاڤە حیکمەت کرایەسەرپەرشتیار

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

كارەكانی یەكێتی ژنانی کوردستان سەر بەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگیران.

بەگوێرەی نوسراوێک، كارەكانی یەكێتی ژنانی کوردستان سەر بەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگیران و لاڤە حیكمەت كرا بە سەرپەرشتیاری ڕێکخراوەکە.

بەگوێرەی گشتاندنێك کە لە لایەن مەكتەبی مام جەلالەوە بە ژمارە (17)  لە 4/2/2026 دەرچووە بڕیاردراوە بەراگرتنی كارەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان و راسپاردنی لاڤە حیكمەت بەسەرپەرشتیاری یەكێتی ژنانی كوردستان.

ئامانج لەدەرچوونی بڕیارەکە،  بۆ رێكخستنەوەی كاروبارەكانی ڕێکخراوەکەیە.