شارپرێس:
بهگوێرهى ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"، بەرپرسێکی ئەمریکیو سێ سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرایانکردوە، ئەمریکاو ئێران ڕۆژی سێشەممە لەژنێڤ خولێکی نوێی دانوستانەکان ئەنجامدەدەن بەمەبەستی ڕێگریکردن لەهەڵگیرسانی جەنگ.
ئهو وهفده ئەمریکییە بەسەرۆکایەتی ستێڤ ویتکۆفو بهبەشداری جارید کۆشنەر دەبێت، لەبەرامبەردا عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتیی وهفدى وڵاتەکەی دەکات، هەروەها بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان، وەک نێوەندگیر لەکۆبونەوەکەدا ئامادەدەبێت.
دۆناڵد ترهمپ سهرۆكى ئهمریكا وتویهتى، "هەرچەندە خوازیاری چارەسەری دیپلۆماسیم، بەڵام هاوکات فەرمانم كردوه بەزیادکردنی هێزە سەربازییەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو ناردنی کەشتیگەلێکی دیكهى فڕۆکەهەڵگر".
ترهمپ ئاماژەی بەوەشکردوە، یان دەگەنە ڕێککەوتن یان ڕێکاری توند دەگرنەبەر، هاوشێوەی ئەو هێرشانەی لەحوزەیرانی ساڵی ڕابردوو ئەنجامیاندا.
لەلایەکی دیكهوه، عەلی لاریجانی پشتڕاستیکردوهتەوە، بەڵگەنامەیەکی لەلایەن وەزیری دەرەوەی عومانەوە پێگەیشتوە کە پەیامەکانی ئەمریکای تێدایە.
ترهمپ جەختیکردوهتەوە، هەر ڕێککەوتنێک دەبێت پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەئێران ڕابگرێت، بەڵام ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێرانییەکان هێشتا ئامادەیی تەواویان بۆ هەنگاونانی کردەیی سەبارەت بەبەرنامە ئەتۆمییەکەیان نیشان نەداوە.
