شارپرێس:
لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و کاریگەریی گۆڕانکارییەکان لەسەر ئارامیی ناوچەکە کراوە.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا کردەوە.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سووریا بە بایەخەوە ستایشی ڕۆڵی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستانی کرد لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە و هاوکاریکردنی ئاوارەکان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی دیالۆگی نیشتمانی بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی گەش و سەقامگیر بۆ سووریا.