سوپای ئەمریکا پلانێک بۆ لێدانی ئێران ئامادە دەکات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 424 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵمەتێکی سەربازی بەردەوام دژ بە ئێران کە ئەگەری هەیە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت لەکاتی فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم ئامادەکارییە هەستیارانە دەتوانن دانوستانە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بخەنە مەترسییەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، سوپای ئەمریکا خۆی بۆ هەڵمەتێکی بەردەوام لە دژی ئێران ئامادە دەکات کە ئەگەر  ترەمپ فەرمانی هێرشکردنە سەر ئێران بدات، ئەگەری هەیە بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت.

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سروشتی هەستیاری پلاندانان مەترسی دروست دەکات و دەتوانێت هەڕەشە لە هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بکات.

ڕۆیتەرز هەروەها لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە ڕایگەیاندووە کە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو دوو خولی دانوستانی دیپلۆماسی سەبارەت بە ئۆکرانیا و ئێران لە جنێڤ بەڕێوە بچێت. 

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە شاندێکی ئەمریکی لەگەڵ لایەنی ئێرانی کۆدەبنەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر ویتکۆف و کوشنەر لە درەنگانی ئەو ئێوارەیەدا بەشداری لە وتووێژە سێ قۆڵییەکان لەگەڵ نوێنەرانی ڕوسیا و ئۆکرانیا دەکەن.

بەپەلە