نێچیرڤان بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ کۆبوونەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 189 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە. 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پەیوەندییەكانى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسۆی هاریکاریی هاوبەشى نێوانيان خرایە بەر باس.
 
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەتۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت "سوپاسی مارکۆ روبیۆم کرد بۆ بەردەوامی پشتگیرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و جەختکردنەوە لە قووڵیی هاوبەشییە ستراتیژییەکەمان کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پابەندیی هاوبەش بۆ سەقامگیریی ناوچەکە بنیات نراوە."
 
ڕاشیگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا جەختی لە پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیرى له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی وەک هاوبەشێکی سەرەکی و فاکتەری سەقامگیری كرد.