سێنتکۆم لەناوبردنی دەیان مۆڵگەی تیروریستانی لەسوریا ڕاگەیاند

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 265 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
فەرماندیی ناوەندیی ئەمریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، لەم مانگەدا 10 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ڕێکخراوی (داعش) لە سوریا ئەنجامداوە.

لە بەیاننامەیەکدا، سێنتکۆم ڕایگەیاندووە، “دە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر زیاتر لە 30 ئامانجی داعش لە نێوان 3 بۆ 12ی شوبات ئەنجامدراوە”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو ئامانجانەی لێیان دراوە ژێرخانی داعش و کۆگای چەک لەخۆدەگرێت.

بەپەلە