شارپرێس:
ئاژانسى ڕۆیته‌رز داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ى ئه‌مریكا له‌ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا له‌باره‌ى كورده‌وه ئاشكراده‌كات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مریكا به‌شه‌رعى وتوه، زۆرترین نه‌رمى بنوێنه بۆ ئه‌وه‌ى کورد جۆرێک لەخۆبەڕێوەبەری خۆیان هه‌بێت له‌سوریادا".
ئاژانسه‌كه لەزاری بەرپرسێکی ڕۆژئاواییەوە بڵاویکردوه‌ته‌وه، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا داوای لەئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا کردوە، زۆرترین نەرمی بنوێنێت بەرامبەر داواکارییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردوە، واشنتۆن لەئاستی پێشکەوتنەکانی پرۆسەی یەکگرتنەوە به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنی 29ی کانونی دوەم ڕازییەو دەیەوێت کورد جۆرێک لەسەربەخۆیی لەچوارچێوەی دەوڵەتدا هەبێت، بێئەوەی ببێتە هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵاتی ناوەندی لەدیمەشق.
لەلایەکی دیكه‌وه، بەرپرسانی حکومەت‌و کەسایەتییە کوردەکان ڕایانگەیاندوە، پرسە سەرەکییەکان هێشتا یەکلایی نەکراونەتەوە، بەتایبەت میکانیزمی تێکەڵکردنی شەڕڤانانی هەسەدە لەدامەزراوە سەربازییەکان، چارەنوسی چەکە قورسەکان‌و ڕێکخستنی دەروازە سنورییەکان لەگەڵ عێراق کە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە گرنگییەکی ئابوریی زۆری هەیە.
نوا یونسی لەگروپی نێودەوڵەتی قەیرانەکان دەڵێت، "پرسیاری دەسەڵاتەکانی هەسەدە بێوەڵام ماوەتەوە"، ئەو پێیوایە، بەردەوامبونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ئەگەرێکی بەهێزە، بەڵام هۆشداریدەدات کە مەترسیی هەڵەو سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان هێشتا لەئاستێکی بەرزدایەو دۆخەکە هەستیارە.
