ئایفۆن 18 پڕۆ ماکس.. گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی ساڵی 2026

هەمەڕەنگ

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 928 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای ئەپڵ خۆی ئامادەدەکات بۆ ناساندنی نەوەی نوێی مۆبایلە پێشەنگەکانی کە گەورەترینیان iPhone 18 Pro Max دەبێت‌و پێشبینیدەکرێت لەسێپتێمبەری 2026 بخرێتە بازاڕەوە. ئەم مۆبایلە هاوکات دەبێت لەگەڵ دەنگۆی خستنەڕوی یەکەم مۆبایلی چەماوەی ئەپڵ  iPhone Fold .


تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان‌و شاشە
به‌گوێره‌ى زانیارییە دزەپێکراوەکان، مۆبایلەکە شاشەیەکی 6.9 ئینجی بەته‌کنەلۆژیای 120Hz دەبێت. گەورەترین بازدانیش لەهاردوێرەکەیدا دەبێت، کە پڕۆسێسەری نوێی A20 Pro بە تەکنەلۆژیای 2nm تێدا بەکاردێت. ئەم پڕۆسێسەرە نەک هەر خێراترە، بەڵکو لەڕوی بەکارهێنانی وزەوە کاراترە، هەروەها ڕامەکەی بۆ 12GB زیاد دەکرێت‌و بیرگەی ناوەکی تا 2TB بەردەست دەبێت.

کامێراو دیزاین
بۆ یەکەمجار، ئەپڵ سیستەمی "دەرچەی گۆڕاو" (Variable Aperture) بۆ کامێرا زیاد دەکات کە ڕێگە بەوێنەگران دەدات کۆنتڕۆڵی بڕی ڕوناکی ناو هاوێنەکە بکەن.

کامێراکان هەر بەڕونی 48MP دەمێننەوە، بەڵام کامێرای پێشەوە دەبێتە 18MP و هەستەوەرەکانی Face ID دەچنە ژێر شاشەکە.

لەڕوی دیزاینەوە، مۆبایلەکە نزیکەی 10 گرام قورستر دەبێت‌و کێشی دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی کە ڕەنگە بەهۆی پاترییە گەورەکەیەوە بێت کە توانای 5,100mAh  دەبێت.

نرخ‌و ڕەنگەکان
چاوەڕواندەکرێت ڕەنگی نوێی وەک بۆرغەندی، مۆرو قاوەیی بخرێنەڕوو. سەبارەت بەنرخیش، ئەگەرچی ئەپڵ هەوڵدەدات نرخەکان جێگیربکات، بەڵام بەهۆی کەمبونەوەی جیهانیی پارچەکانی ڕام، ئەگەری بەرزبونەوەی نرخی وەشانە بەرزەکان.

ئەم مۆبایلە بەهۆی پڕۆسێسەرە پێشکەوتوەکەو مۆدێمی تایبەتی ئەپڵ، دەبێتە یەکێک لەبەهێزترین ئامێرەکان بۆ بەکارهێنانی ئاسایی‌و وێنەگرتنی پیشەگەرانە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە