دوای حه‌وت ساڵ دابڕان.. بریانکا شۆپرا بەگرانترین فیلمی ئەکشنی هیندی دەگەڕێتەوە

هەمەڕەنگ

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 794 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاش حه‌وت ساڵ دابڕان لەسینەمای وڵاتەکەی، بریانکا شۆپرا بەفیلمی ئەکشنی "Varanasi" دەگەڕێتەوە کە لەدەرهێنانی ئێس ئێس ڕاجامۆڵییە.


ئەم فیلمە بەبودجەی 1,400 کرۆر ڕوپیە (نزیکەی 150 ملیۆن دۆلار) بەگرانترین بەرهەمی مێژوی هیندستان دادەنرێت‌و یەکەم فیلمی ئەو وڵاتەیە بەتەکنیکی IMAX 1.43:1 وێنەبگیرێت.

بریانکا بۆ گۆڤاری Variety ئاماژەی بەوەکردوە، فیلمەکە گەشتێکی بێوێنەیە لەجەمسەری باشورەوە بۆ ناو جیهانە خەیاڵییەکانی ڕاجامۆڵی‌و جەختیشی لەهەبونی سەمای ئاڵۆز لەناو کارەکەدا کردوه‌تەوە.

پێش نمایشکردنی، فیلمەکە چەندین ڕیکۆردی شکاندوە؛ نێتفلێکس مافی پەخشی بەزیاتر لە650 کرۆر ڕوپیە کڕیوەو ماهێش بابو بەگرێبەستێکی 150 کرۆری بەشداریی تێدادەکات.

لەم بەرهەمەدا کە پریتڤیراج سوکوماران ڕۆڵی خراپەکار دەبینێت، بڕیارە لە 7ی نیسانی 2027 لەسینەماکانی جیهان نمایشبکرێت‌و ببێتە گەورەترین ڕوداوی هونەری ئەوساڵەو وەرچەرخانێکی تەکنیکی بێت بۆ بۆڵیود.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە